به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی چوار هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی كامیاران به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د میرزا ڕه‌حمانی، مووسا تابعی، جه‌بار ئیبراهیمی و هێمن ئیبراهیمی پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و چوار شارومه‌نده خه‌ڵكی گونده‌كانی لۆن سادات، تروه‌ڕێز، ته‌ختی زه‌نی و كۆراره‌ن و ڕۆژی ٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری سنه ڕاگوێزراون. محه‌ممه‌د میزرا ڕه‌حمانی، مووسا تابعی، جه‌بار ئیبراهیمی و هێمن ئیبراهیمی له ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش و هۆكاری به‌ندكرانیان هێشتا ڕوون نه‌كراوه.