ناڕوونی چاره‌نووسی چوار هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، بۆ ماوه‌ی سێ حه‌فته‌یه‌، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

ئه‌و چه‌ار هاووڵاتییه‌ به‌ ناوه‌كانیزه‌كه‌ریا مورادی،ئومید ڕه‌حیم زاده،مێهدی كه‌ماڵیومحه‌ممه‌د ئه‌مین پوور، ڕێكه‌وتی دووشه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتوخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌ ڕاگوێزراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ له‌ مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net