2
“عه‌باس لسانی، عه‌لی خێرجوو، یوسف كاری و بێهزاد ده‌شتی”، چوار چالاكی ئازه‌ربایجانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار هاووڵاتییه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كاتی پشتیوانی له مانگرتنی بنه‌ماڵه‌كانی “تاهر نه‌قه‌وی و ودوود ئه‌سه‌دی” دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و دوو شارومه‌نده، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و دوو شارومه‌نده زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.