ناڕوونی چاره‌نووسی چوار هاووڵاتی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانیزاهد ئه‌حمه‌دیخه‌ڵكی مه‌ریوان،جه‌بیبۆڵڵا فه‌ره‌جۆڵڵاهیخه‌ڵكی شاری سنه‌،میلاد ڕه‌شیدیخه‌ڵكی سه‌قز وعه‌لی مه‌عرووفیخه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌تای ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ،زاهد ئه‌حمه‌دیخه‌ڵكی گوندیڕه‌شه‌دێی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوێزراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ناویحه‌بیب فه‌ره‌جۆڵڵاهیماوه‌ی ٣٦ ڕۆژه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی و شوێنێكی نادیار كراوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و مهاباد به‌ ناوه‌كانیمیلاد ڕه‌شیدیوعه‌لی مه‌رووفیڕۆژی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ماوه‌ی ١١ ڕۆژه‌ چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net