14
چاره‌نووسی ڕامین زله شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی شارستانی نه‌غه‌ده، وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٧ مانگ به‌سه‌ر ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، ڕامین زله له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه.