21
ڕه‌حمان قادری شارومه‌ندی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵی خه‌ڵكی پیرانشار، ماوه‌ی یه‌ك مانگه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ به بێ هۆكار به‌ندكراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژی ١٤٠٣، ڕه‌حمان قادری پاش بانگ‌كران بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ئه‌منیه‌تی زیندانی نه‌غه‌ده كرا. ئه‌و هاووڵاتیه پێشتریش چه‌ند جار له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌حمان ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه به‌ڵام كاتی دادگاییكردنی دیار نییه.