8

به پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌لی محه‌ممه‌دی” باوكی “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٤٠ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و باوكه دادخوازه ڕێكه‌وتی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ، بۆ دووهه‌مین جار له ئه‌مساڵدا، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمەوە له شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و چالاكانی مه‌ده‌نی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و چالاكوانه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.