22
سێ به‌ندكراوی سیاسی لە بەندیخانەیەی شەیبانی ئەهواز به ناوه‌كانی “ئه‌مان جه‌لالی نژاد“، “جه‌عفه‌ر سه‌لمان نژاد” و “مێهدی مێعمار“، ماوه‌ی پێنج مانگه بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه و هه‌ر ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه جه‌سته‌یی و ده‌روونی ده‌درێن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئەمان جەلالی‌نژاد، جەعفەر سەلماننژاد و مێهدی مێعمار، کۆتاییه‌كانی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن لقی ١٣ی دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەهواز، به “تەبلیغ دژی نیزام” و “ئەندامێتی لە گرووپە دژەبەرەکانی نیزام” تۆمه‌تبار كراون. شایانی باسه كه دۆسیەی ئەم هاووڵاتیانە هێشتا لە دادگای ئەهواز لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە، به‌ڵام ئیتلاعاتی سپای پاسداران به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ هه‌ر ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات.