ناڕوونی چارەنووسی محراب ئەبدوڵڵازادە بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام لە ورمێ

محراب ئەبدوڵڵازادەبەندکراوی سیاسی کورد و لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٧ مانگ بە سەر ناردنی دۆسییەکەی بۆ دیوانی باڵای وڵات، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

ناوبراو ڕیکەوتی ٣٠ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠١، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات بۆ سەر شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر، لەژێر گوشاردا دانی بەوەدا ناوە کە لە کوشتنی بەسیجییەکدا دەستی بووە. ئەو بەندکراوە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، بەتۆمەتی کوشتنی یەکێک لە هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرا. ئێستا سەرەڕای ناڕەزایەتی پارێزەرانی سەبارەت بەو حوکمە و ناردنی دۆسییەکەی بۆ دیوانی باڵای وڵات، هێشتا چارەنووسی دیار نێیە و کەس وڵامیان ناداتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net