3
بە پێی ڕاپۆرتەکان، پاش تێپەڕبوونی زیارتر لە یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی “محەممەدوڵڵا ڕەزایی”، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ناوبراو ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و تەنانەت هەندێک لە کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیشی زەوت کراوە. جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی بەندکرانیدا لە مافی پپەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها دەستڕاگەیشتنی بە پارێزەر بێبەش کراوە.