1
سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٤ ڕۆژ بە دەستبەسەر کرانی هاووڵاتێکی خەڵکی گوندی “دەرەتفێ” سەر بە شاری مەریوان بە ناوی “نەوزاد بەهرامی” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئتلاعاتی ئەو شارەوە، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ناوبراو ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، پاش گەڕانەوەی لە باشووری کوردستان دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای بە دواداچونەوەی بنەماڵکەی لە سەر دۆخی تەندرووستی و شوێنی ڕاگرتنی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە و لە مافی دەستيڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.