34
چاره‌نووسی هه‌شت چالاكی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی گێڵانغه‌رب به ناوه‌كانی “ماریا خانی”، “موحسن ئیسفه‌ندیاری”، “ئاره‌ش ئولفه‌تی”، “جه‌هانگیر ئازادی”، “لوتفۆڵا په‌رویز”، “حه‌میدڕه‌زا ڕه‌حیمیان”، “سه‌لمان پهرهان” و “محه‌ممه‌د په‌رویز” پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی سناریۆسازی بۆ ئه‌و هه‌شت شارومه‌نده، چالاكییه‌كانیان به حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم ببه‌ستێته‌وه و سزای قورس به‌سه‌ریان دا بسه‌پێنێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و ٨ چالاكه ژینگه‌پارێزه ئه‌ندامانی كه‌مپه‌ینی ڕزگاركردنی زاگرۆس بوون و ده‌ور و نه‌خشێكی گرینگ‌یان له كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری دارستانه‌كانی پارێزگای كرماشان دا بووه.