ناڕوونی چاڕه‌نووسی “وریشه مورادی” له‌ زیندانی ئێڤین

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

چاره‌نووسی “وریشه مورادی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سنه‌، پاش ٢٣٥ ڕۆژ به‌ندكران له‌ زیندانی ئێڤینی تاران به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

“وریشه مورادی” له‌ ڕێكه‌وتی ١٠ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢، له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه‌ بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین له‌ تاران گوازرایه‌وه‌. ناوبراو له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ به‌ به‌غی (ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار و په‌روه‌نده‌كه‌ی ڕاده‌ستی لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به‌ سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net