له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی گه‌نج به ناوی “ڕهوشهنهك مه‌ولایی عه‌لیشا” ڕووبه‌ڕووی ئاته‌ش به ئیختیارێكی به‌سیجی بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ڕفێنداروه و چاره‌نووسی نادیاره.
ڕهوشهنهك مه‌ولایی له كاتی پیاسه‌كردن له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی تاران كه‌وته به‌ر په‌لاماری ئاته‌ش به ئیختیارێكی به‌سیجی و ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌و به‌كرێگیراوه به بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری بێڕێزی پێ بكات. دوای ئه‌و ڕووداوه، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌و ژنه گه‌نجه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێ ئه‌و چالاكوانه هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی دا و داویان كرد به زووترین كات ئازاد بكرێت. شایاین باسه كه ڕهوشهنهك مه‌ولایی عه‌لیشا له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له ساڵی ١٤٠١یش ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له به‌ندیخانه‌كانی قه‌رچه‌ك و ئێڤین زیندانی كرابوو.