3
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاووێژ، کرێکارانی نەوت و گازی گەچساران لە بەردەم بینای ناوەندی نەوت و گازی ئەو شارە کۆبوونەوە و دژ بە کەمتەرخەمی بەپرسان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوەیە بە وتنەوەی درووشم و هەڵکردنی پلاکارد، خوازیاری بەرز کردنەوەی ئاستی حەقدەست بە ڕێژەی هەڵاوسان، بە کردەوە دەرهاتنی یاسای ١٤ ڕۆژ کار و ١٤ ڕۆژ پشوو دان، دابین کردنی هێزی کاری نوێ و بیمەی دەرمانی کارامە، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان و هەروەها وڵامدانەوەی بەپرسان بە کێشەکانی کرێکارانی نەوت بوون.