19

ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک لە کرێکارانی بیناسازی شاری سنە دژ بە ناڕوونی دۆخی بیمەی دەرمانی و هەروەها خراپی دۆخی ژیانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و ئێران و هەروەها ناکارامەیی بەرپرسان و ئاڵۆزی دۆخی بیمەکانیان، لە قەیرانێکی ئابووری گەورەدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران خوازیاری بایەخ دانی ڕژیم بە دۆخی ژیانی کرێکاران و هەروەها کەم کردنەوەی گوشار بۆ سەر چالاکانی کرێکاری بوون.