ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری شوش

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شارەداری شوش لە پارێگای خوزستان دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ئەو بەشە بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و ئێستا لە دۆخێکی خراپدا دەژین. ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای پێنەدانی حەقدەست، تەنانەت لە سەر حەقدەستەکانیان بڕێک وەکوو باج بە مەبەستی پیدانی بیمەی تەئمینی ئیجتماعی کەم کراوە، بەڵام لە لایەن شارەدارییەوە بە تەئمینی ئێجتماعی نەدراوە و کارفەرما وەریگرتووە. کرێکاران خوازیاری پێداچوونەوەی دەستبەجێی بەرپرسان بە سەر ئەم کێشەیەدا، پێدانی حەقدەست و ئەو بڕە پارەیەی کە وەکوو باج کەم کراوە، دابین کردنی بیمەی دەرمانی و هەروەها بایەخ دانی ڕژیم بە ژیان و مەعیشەتی کرێکاران بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net