2
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان. کرێکارانی شیرکەتی نەوتی فەلات قاڕەی لاوان، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان کۆبوونەوە و دەستیان لە کار کێشاوە.
ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی کەمتەرخەمی و بایەخ نەدانی بەرپرسان بە تەندروستی و ئیمەنی شوێنی کارەکانیان، لەدؤخێکی زۆر خراپدان و خوازیاری بەرز کردنەوەی ئاستی حەقدەست بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان و هەروەها بە کردەوە دەرهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ کار و ١٥ ڕۆژ پشوو دان بوون.