ناڕەزایەتی کرێکارانی کۆمپانیای بەردی خەڵۆزی ئەلبورز

کرێکارانی کۆمپانیای بەردی خەڵۆزی ئەلبورز لە پارێزگای سمنان، ڕۆژی شەممە ١٥ی فەروردین، بەهۆی نەدانی موچەی مانگی ڕەشەممه و مافە زەوتکراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بە وتەی کرێکاران، هێشتا موچەی مانگی رەشەممەیان پێنەدراوە، سەرەڕای ئەوەی کە ١٥ تا ٢٠ ساڵ پێشینەی کاریان هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێش ساڵی ١٤٠٥ بەڵێنیان پێدرابوو کە موچەکانیان تا ٢٥ی خاکەلێوە پێ بدرێت. کرێکاران دەڵێن: بەهۆی گرانی بەردەوام و پێداویستییەکانی نەورۆز، دواخستنی موچە، ژیانی زۆر سەخت کردوون. هەربۆیە داوای ئەوە دەکەن کە تا کۆتایی ئەم مانگە، هەردوو موچەی رەشەممه و خاکەلێوەیان پێبدرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net