به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی دونیای ئێقتێساد، نرخی تستی تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی خوێن، شه‌ش هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه و ٣٦٠ قه‌ڵه‌م ده‌رمان له بازاڕه‌كانی ئێران دا ده‌ست ناكه‌وێت.
نرخی هه‌ر به‌سته تستی تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌كره‌ی خوێند له بازاڕدا بۆ ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه له حاڵێكدا دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر نرخی ئه‌و پێداویستیه پزیشكیه ٨٠ هه‌زار تمه‌ن بووه. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی تستی تاقیكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كره‌ی خوێن له حاڵكێدایه كه تووشبووانی نه‌خۆشی قه‌ندی خوێن ده‌رمانی ئه‌نسۆلینیان ده‌ست ناكه‌وێت و ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌ڵ نه‌گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی بێهداشت له مجلیسی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌ت فه‌رمانی به بانكی ناوه‌ندی داوه تاكوو ٥٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن بۆ كه‌می ده‌رمان ته‌رخان بكرێت، به‌ڵام بانكی ناوه‌ندی ئه‌و پاره‌ی له جیاتی قه‌رزی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگرتووه.