36
سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕۆژی شه‌ممه ٥ی ڕه‌شه‌مه ڕایگه‌یاند: نزیكه‌ی ٨ هه‌زار كه‌س له جه‌معیه‌تی بۆكان له ناوچه په‌راوێزنیشنه‌كان كه ناسراوه به “مه‌سكه‌نی نائیمه‌ن” نیشته‌جێین و له هه‌موو ئیمكاناتێكی ڕیفاهی بێبه‌رین.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئه‌و ٨ هه‌زار كه‌سه له ١٢ ناوچه‌ی شارستانی بۆكان شناسایی كراون و وێڕای ناستانداردبوونی خانووه‌كانیان، له ئاو، به‌رق، گاز و ناوه‌ندی په‌روه‌رده و بێهداشت بێبه‌شن. ده‌وڵه‌ت به بیانووی ئه‌وه‌یكه ئه‌و ناوچانه به فه‌رمی له‌لایه‌ن شاره‌وانی و ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی نه‌ناسراون، هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان تێدا ئه‌نجام نه‌داوه.