به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ، نائه‌منی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاری په‌ره‌ی سه‌ندووه و ڕۆژ نییه چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی سیڤیل و دزی به چه‌كی سارد و گه‌رم به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژ نییه ته‌رمی هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ له شاره جیاجیاكانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان نه‌دۆزنه‌وه. ڕۆژانه چه‌كدارانی نه‌ناسراو هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر كاسبكاران، سووختبه‌ران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و وێڕای كوشتن و برینداركردنیان، هه‌موو داراییه‌كانیان ده‌دزن. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن: تاوانباران سه‌ر به به‌سیج و سپای پاسدارانن و ڕژیم به‌دوای بیانوو بۆ ئه‌منیه‌تی كردنی ئه‌و پارێزگایه ده‌گه‌ڕێت. شارومه‌ندانی زیاندیتووش ڕایانگه‌یاندووه كه هێزه ئینتزامییه‌كان به‌دوای تاوانباران دا ناگه‌ڕن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان وڵام ناده‌نه‌وه.