7
بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كانی پارێزگای ورمێ به ده‌ست كه‌می ده‌رمان ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنی ده‌رمان جێبه‌جێ نه‌بووه و گیانی ئازیزانیان له مه‌ترسی دایه.
به‌پێی ئاماره حكوومییه‌كان، چوار هه‌زار و ٦٨٩ تووشبووی نه‌خۆشییه تایبه‌ته‌كان له پارێزگای ورمێ بوونیان هه‌یه و ٤٩٢ كه‌سیان نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌گمه‌نه و ده‌رمانی نییه، به‌ڵام چه‌ند ده‌رمانی نایاب هه‌ن كه ده‌توانن ماوه‌ی زیندووبوونیان درێژتر بكه‌نه‌وه. جگه له نه‌بوونی ده‌رمان، ژێرخانی پێویست بۆ هه‌ندێك له نه‌خۆشییه‌كان له پارێزگای ورمێ نییه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به ته‌ندرووستی خه‌ڵك ناده‌ن.