12
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ورمێ یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزیان له‌و شاره به‌ڕێوه برد.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، وێڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم، نزێك به سه‌د هه‌زار ژن و پیاوی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی خه‌ڵكی ورمێ به پۆشینی جل و به‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له ده‌ور ئاگری سه‌ركه‌وتن دا سه‌مایان كردووه و هاتنی به‌هار و نه‌ورۆزیان له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، به‌ندكراوانی سیاسی و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان پیرۆزبایی كردووه.