به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه، ئاسمانی شاری سنه‌یان نورانی كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له نزیك پاركی ئاشتی لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه ئاسمانی شاره‌ی سنه‌یان نورانی كردووه به جۆرێك كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی فه‌ره‌جه، عه‌باس ئاوا، شارۆچكه‌ی سپا و ئه‌حمه‌دی، به‌هاران،ویلاشار و شارۆچكه‌ی نه‌سر، ئه‌و شایی و خۆشیه‌یان به جوانی بینیوه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه ٤٥مین ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان له هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا پیرۆزبایی كرد و به‌ڵێنیان دا تا دوا هه‌ناسه وه‌فادار به ڕێبازی سووری كۆمه‌ڵه بن.