15
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی تاران به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن چالاكییان ئه‌نجام دا و دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشم نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنانی و پیاوانی ئازادیخوازی تاران به بڵاوكردنی تراكت له نێو شه‌قامه‌كانی شاره‌دا ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو كچان و ژنانی ئێرانی پیرۆزبایی كردووه. هاوكات كۆمه‌ڵێك له ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز دیواری چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره‌یان به دروشمه‌كانی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر درێژه‌دان به خه‌بات دژ به كۆماری ئیسلامی كردووه‌ته‌وه.