نووسینی دروشم دژ به‌ كۆماری ئیسلامی له‌ تاران

به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌ تۆڕ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، گه‌نجانی ئازادیخوازی تاران دیواری شاره‌كانیان به‌ دروشمه‌كانی دژ به حكوومه‌ت نه‌خشاندووه‌ و خوازیاری سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك دژ به‌ كۆماری ئیسلامی بوون.

به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه‌ داوایان له‌ جه‌ماوه‌ر كرد بۆ ڕێگری كردن له‌ وێرانی ئێران، خامنه‌یی و ڕژیمه‌كه‌ی له‌ گۆڕ بنێن و په‌یوه‌ست به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بن. هه‌روه‌ها دانیشتووانی چه‌ند گه‌ڕه‌كی تاران به كاتی شه‌و دروشمه‌كانیمه‌رگ بۆ خامنه‌یی،مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامیوژن،ژیان،ئازادییان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. هاوكات له‌گه‌ڵ هۆشداره‌كانی ترامپ و نتانیاهوو بۆ چۆڵكردنی تاران، هه‌زاران شارومه‌ند بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار هه‌ڵهاتوون و دۆخی ئه‌منی له‌ تاران ناجێگیره‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net