شه‌وی شه‌ممه ١٣ی گوڵانی ١٤٠٤، ئازادیخوازان و چالاكوانان له گوندی “گه‌زگه‌سك“، سه‌ر به شاری پیرانشار، دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی درووشمیان نووسی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه بوون.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشگێڕ له گوندی “گه‌زگه‌سك” به نوسینی دروشم خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه بوون و نیشانیان‌دا که ئاوات و ئامانجی هه‌موو ئازادیخوازان له ئێران و كوردستان روخانی کۆماری ئیسلامی و وه‌دیهاتنی کۆمه‌ڵگایێکی یه‌کسان و ئازاده . جێگای ئاماژه‌یه له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌كانی نێوان ئا‌مریكا و ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوده‌وڵه‌ته، خه‌ڵك به چالاکی جۆراوجۆر و له‌وانه نووسینی درووشم له سه‌ر دیواره‌كان، خوازیاری یه‌کریزی له خه‌بات و تێکۆشان دژ به‌و رژیمه بوون و دوپاتیان کرده‌وه که ته‌نیا به هێز و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ وه‌دی هاتنی ئاواته‌کانیان پشت ئه‌ستورن.