33
ڕۆژی هه‌ینی ٤ی ڕه‌شه‌مه، دایكانی شۆڕشی ژینا له شاری بۆكان چاویان به یه‌ك كه‌وت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێكای ئازادی و به‌رابه‌ری دا نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایه “مینا سۆڵتانی” دایكی نه‌مر “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “وه‌فا ئازه‌ربار”ی كردووه و په‌یمانی له‌گه‌ڵ ئاواتی ڕۆڵه‌كانیان نوێ كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها دایكانی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری بۆكان به‌بۆنه‌ی ٢ی ڕه‌شه‌ممه، ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان كرد و به‌ڵێنیان دا ڕێگا و ڕێبازی ڕۆڵه‌كانیان درێژه پێ بده‌ن.