ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دایه نه‌هیه، دایكی ڕامین فاتحی، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری سنه، سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینای كرد له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی و په‌یمانی له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، دایه نه‌هیه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یێك چالاكوانی دیكه له ساڵڕۆژی له دایكبوونی “داریووش عه‌لیزاده“، “محه‌ممه‌د ئه‌مینی“، “په‌یمان منبه‌ری” و “یه‌حیا ڕه‌حیمی“، چوار گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، مه‌زاره‌كانیانی گۆڵباران كردووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی ئەم عەزیزانە نوێ كردووه‌ته‌وه.