“عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی خه‌ڵكی سه‌قز نه‌خۆشییه‌كانی فه‌تق، دڵ و كاناڵی نۆخاعی هه‌یه و وێڕای بڕیاری پزیشكان بۆ به‌سته‌ری بوون له ده‌ره‌وه‌ی زیندان و نه‌شته‌رگه‌ری، له خزمه‌تگوزارییه ده‌رمانییه‌كان بێبه‌ش كراوه و گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.
“عوسمان ئیسماعیلی” له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌رمان له زیندانی سه‌قزه‌وه بۆ زیندانی سنه گوازرایه‌وه، به‌ڵام تا به ئه‌مڕۆ چه‌ند جار ئازمایشی داوه و هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ڵ نه‌گیراوه. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه گوازرایه‌وه. جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “عوسمان ئیسماعیلی” كۆتاییه‌كانی مانگی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، له دادگای ئینقلابی سه‌قز به‌ڕێوه چوو، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و چالاكه كرێكارییه‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٣٨ مانگ و ٣٠ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرد.