12
ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و برای لاوی لەسێدارەدراو “ڕامین حسێن پەناهی“، دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سنە ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌فشین حسێن په‌ناهی و وێڕای بێڕێزی كردن به هاوژینه‌كه‌ی، خانووه‌كه‌یان پشكنیوه. ئەفشین حسێن پەناهی خاوەنی منداڵێکی نەخۆشە و پێش ڕفاندنی بڕیار بوو ڕۆڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران بگوازێتەوە. هاوژینی ئه‌فشین و بنه‌ماڵه‌ی حسێن په‌ناهی به‌دواداچوونیان بۆ چاره‌نووسی ناوبراو كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.