نیگه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی سیسیل كۆهلێر به‌رانبه‌ر به‌ بۆردوومانی زیندانی ئێڤین

نائۆمی كۆهلێر خۆشكی بچووكی سیسیل كۆهلێر، شارومه‌ندی فه‌ڕانسه‌وی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، له‌ كاردانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ هێرشی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئه‌و زیندانه‌ ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كانی ئیسڕائیل مه‌حكوومه‌ و  گیانی به‌ندكرانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

نائۆمی كۆهلێر هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مه‌ خراپترین ڕووداوه‌ كه‌ ڕووی داوه‌ و تاوانی جه‌نگییه‌، هیچ زانیارییه‌كمان له‌ سه‌ر ته‌ندرووستی به‌ندكراوان نییه‌، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ئه‌بێ ئه‌و هێرشانه‌ به‌ توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ بكات و هه‌وڵ بدات به‌ندكراوانی فه‌ڕانسه‌وی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ وڵات. ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ هه‌ر دوو ڕژیمی فاشیستی ئیسڕائیل و ئێران دژی ئازادین و گاڵته به‌ گیانی به‌ندكراوان ده‌كه‌ن. گیانی به‌ندكراوان له‌ مه‌ترسی دایه‌ و جیهان نابێت له‌ ئاست ئه‌و باروودۆخه بێدنگ بێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net