38
ک.م.م.ک:
شەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەلام ئازەری ٤٠ ساڵ تەمەنی خەڵکی نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو بەدەستەوە نییە.
ق.ش