هاتنی لافاو له‌ شار و گونده‌كانی كوردستان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌هۆی ئه‌و لێژمه‌ بارانه‌ی له‌ ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی ٢٦ و ٢٧ی ڕێبه‌ندان له‌ شار و گونده‌كانی كوردستان باریوه‌، ده‌یان پرد ڕووخا و زیانێكی زۆر به‌ گوندنشینان و كه‌شاوه‌زران گه‌یشت.

به‌پێی ئه‌و وینه و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئاو چووه‌ته‌ نێو دووكانی بازاڕ له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان، ئیلام، سه‌قز، سنه‌ و كرماشان و گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژارنشینه‌كان هه‌موو ژیانیان تێك چووه‌ و ناوه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ خزێمه‌تگوزارییه‌كیان پێشكه‌ش به‌ لێقه‌وماوان نه‌كردووه‌. هه‌وره‌ها له‌ شاری سه‌قز، به‌هۆی ڕۆچوونی زه‌وی ٩٠ تیری به‌رق داكه‌وتووه‌ و به‌رقی ٩٣ ئاوایی بڕاوه‌. له‌ شاره‌كانی دیوانده‌ره‌، بیجاڕ، دێهلۆڕان، ده‌ڕه‌شار، به‌دره‌ و سنه‌ زیانێكی زۆر به‌ كه‌شاوه‌رزان گه‌یشتووه‌ و گوندنشینان كار و چالاكییه‌كانیان ڕاگرتووه‌. ئاوی خواردنه‌وه‌، به‌رق و ئینته‌رنێت له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ پچڕاوه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵ نه‌گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net