2
بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو ژینا ئه‌مینی، له چه‌ند په‌یام دا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه ده‌ربڕیوه.
باوكی ژینا ئه‌مینی له په‌یامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاند كه گیانبه‌ختكردنی خه‌بات ئه‌مینی، چیاكۆ یووسفی نژاد و حه‌مید مورادی وه‌كوو گیانبه‌ختكردنی ژینا دڵته‌زێنه و هموویان قوربانی ده‌سه‌ڵاتن. هه‌روه‌ها موژگان ئێفتخاری دایكی ژینا ئه‌مینیش له په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا وێڕای هاوسۆزی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه، سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان كردووه و ده‌وڵه‌تی به كه‌مكاری تۆمه‌تبار و خوازیاری دابینكردنی ئیمكانات بۆ ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌و شێوه بووه.