ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی گوڵان، شۆفێرانی بارهه‌ڵگری شاری سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له شاره‌كانی تاران، خۆمه‌ین، یه‌زد و شه‌هره‌زای ئیسفه‌هان بۆ ڕێزلێنان له یادی گیانبه‌ختكردووانی به‌نده‌ر ڕه‌جایی، ڕێپێوانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان بارهه‌ڵگر له سه‌رانسه‌ری ئێران بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ر ڕه‌جایی له سه‌ر شه‌قامی شاره‌كانیان ڕێپێوانیان كردووه. به وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی مانگی سووری به‌نده‌رعه‌باس، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوای ونبووانی ئه‌و ڕووداوه كۆتایی هاتووه و ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی گیانبه‌ختكردووان بۆ ٥٧ كه‌س دابه‌زێوه و ته‌رمی ٣٦ كه‌سی دیكه‌ش شناسایی كراوه. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته له حاڵێكدایه كه كۆماری ئیسلامی هێشتا هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كردووه و ته‌نیا دوو به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌وڵه‌تی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.