به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ٩ مانگی ڕابردووی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، زیاتر له ٢٠ هه‌زار هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ كچان له ئێران تۆمار كراوه.
هاوسه‌رگیری منداڵان به واتای بههرهكهشی فه‌رمی له منداڵان وه‌كوو منداڵانی كاری نێو ماڵه كه زۆربه‌یان كچن. منداڵانی كچ به‌هۆی كه‌لتووری پیاوسالاری، هۆكاری ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه ناچار به ئه‌نجامدانی كاری نێو ماڵ ده‌كرێن تاكوو ئیمكانی په‌روه‌رده‌یان لێ وه‌ربگرن و بۆ هاوسه‌رگیری ئاماده‌یان بكه‌ن. پێشێلكردنی مافی په‌روه‌رده‌ی منداڵان، پێشێلكردنی مافی یاری كردن، په‌یوه‌ندی جنسی و ده‌ستدرێژی سێكسی و هه‌ر چه‌شنه ئازاری جه‌سته‌یی و ده‌روونی، توندووتیژی له حه‌ق منداڵان هه‌ژمار ده‌كرێت كه به داخه‌وه زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پابه‌ند به مافه‌كانی مرۆڤ نین.