20
گیانی محەممەد تەقەوی، بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو له بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، بەهۆی مانگرتن لە خواردن و نەبوونی چاودێری پزیشکی، له مه‌ترسی دایه.
محەممەد تەقەوی بەندکراوی له ١١ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵه‌وه له به‌ه‌ندی تاكه‌كه‌سی دا زیندانی كراوه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له ئاست په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خۆی و هاودۆسیه‌كانی له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات مانی له خواردن گرتووه. پاش یه‌ك مانگ مانگرتن، باری ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی ئه‌و به‌ندكراوه تێك چووه، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ڕۆژی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، جه‌سته‌ی لاوازی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان بۆ دادگا به مه‌به‌ستی دادگایی كردن گواستووه‌ته‌وه.