26
به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی پارێزگای كرماشان، ١٤٥ مه‌دره‌سه‌ی كانێكسی له‌و ئوستانه بوونی هه‌یه.
“مه‌رزبان نه‌زه‌ری” هه‌روه‌ها وتی: ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه كه تا كۆتایی مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ١٠٧ قوتابخانی نوێ له جیاتی ١٠٧ مه‌دره‌سه‌ی كانكێسی درووست بكات. ئیدعای به‌رپرسانی ڕژیم له حاڵێكدایه كه هێشتا قوتابخانه‌كانی سه‌رپولی زه‌هاو كه له بوومه‌له‌رزه‌دا ڕووخابوون، نۆژه‌ن نه‌كراونه‌ته‌وه و هه‌زاران قوتابی هێشتا له كانێكس دا ئه‌مێننه‌وه. نزێك به دوو ساڵ له ده‌وڵه‌تی ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی تێپه‌ڕ ده‌بێت و دۆخی خه‌ڵك نه‌ك باشتر نه‌بووه، به‌ڵكوو ڕۆژ له دوای ڕۆژ خراپتر بووه و سه‌ركۆك كۆمار و وه‌زیره‌كانی هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه.