كانوونی پارێزه‌رانی ئامه‌د هاوكات له‌گه‌ڵ ١٢ی ژووئه‌ن، ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاری منداڵان، ڕایگه‌یاند: سێ بۆ چوار ملیۆن منداڵی كار له باكووری كوردستان و توركیا بوونیان هه‌یه و به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری، ئه‌و ڕێژه‌یه به‌رده‌وام له زیادبووندایه.
به وته‌ی سه‌رۆكی كانوونی پارێزه‌رانی ئامه‌د، ده‌وڵه‌تی توركیا ئاماری منداڵانی كاری یه‌ك ملیۆن و ٣٧٢ هه‌زار كه‌س تۆمار كردووه، به‌ڵام ئه‌و ئاماره ته‌نیا منداڵانی توركیه‌یی ئه‌گرێته‌وه له حاڵێكدا به له‌به‌رچاوگرتنی ئاماری كرێكارانی نایاسایی و په‌نابه‌ران، ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ ٣ تاكوو چوار ملیۆن به‌رز ده‌بێته‌وه. به پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، شه‌ش ملیۆن و نیو منداڵی توركیه‌یی له‌گه‌ڵ هه‌ژاری ته‌واو و برسیه‌تی به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه، واته له هه‌ر پێنج منداڵ، یه‌كێكیان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خۆراكی كافی بێبه‌شه و له هه‌ر چوار قوتابی، یه‌كێكیان به زكی برسی ده‌ڕواته قوتابخانه. شایانی باسه كه له پێنج مانگی ڕابردووی ساڵی ٢٠٢٥ دا به‌لانیكه‌م ١٩ منداڵی كاری توركیه‌یی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه.