9
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی بێهزیستی ئێران، زیاتر له چوار هه‌زار و ٨٠٠ به‌ساڵاچووی بێ ناونیشان كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه وێڵ كراون له‌و ناوه‌نده تۆمار كراون.
به وته‌ی ئه‌حمه‌د دڵبه‌ری، ڕاوێژكاری باڵای ڕێكخراوی بێهزیستی له كاروباری به‌ساڵاچووان، ئه‌و چوار هه‌زار و ٨٠٠ كه‌سه به‌هۆی كێشه‌ی ئابووری، تووشبوون به نه‌خۆشی ئالزایمر، جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵ، هه‌روه‌ها به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌كانیان چی تر توانای به‌خێوكردنیان نه‌بووه له كۆڵان و شه‌قامه‌كان دا وێڵ كراون. كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: قه‌یرانی ئابووری كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگا داناوه و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بوودجه‌ی پێویست بۆ به‌ساڵاچووان دیاری نه‌كات، كاره‌ستای مرۆیی ڕوو ئه‌دات.