به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ئاماری ئێران، ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی وازیان له خوێندن هێناوه له سه‌دا ٢٦ هه‌ڵكشاوه و ئاماری نه‌خوێنده‌واری له ساڵی خوێندنی ١٤٠١ بۆ ١٤٠٢ گه‌یشتووه‌ته ٩٣٠ هه‌زار كه‌س.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له ساڵی خوێندنی ٩٤ بۆ ٩٥ ئه‌و ڕێژه‌یه ٧٧٧ هه‌زار كه‌س بووه به‌ڵام له ساڵی ١٤٠١ بۆ ١٤٠٢ ئاماره‌كه به ڕێژه‌ی ٢٦٪ به‌رز بووه‌ته‌وه و گه‌یشتۆته ٩٣٠ هه‌زار كه‌س. زیاتر له ٥٥٦ هه‌زار قوتابی له قۆناغی ده‌بیرستان و له ته‌مه‌نی نێوان ١٥ بۆ ١٧ ساڵی دا وازیان له خوێندن هێناوه، ١٩٧ هه‌زار كه‌س له ته‌مه‌نی ١٢ بۆ ١٤ ساڵ و هه‌روه‌ها ١٧٥ هه‌زار قۆتابیش له ته‌مه‌نی ٦ بۆ ١١ ساڵی دا، له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه. پارێزگای سیستان و به‌لووچستان زۆرترین قۆتابی دووركه‌وتوو له خوێندنی هه‌یه و له ساڵی ١٤٠٠ بۆ ١٤٠١، زیاتر له ١٥٤ هه‌زار كه‌س وازیان له پڕۆسه‌ی خوێندن هێناوه.