هه‌بوونی یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار شارومه‌ندی بێ داهات له‌ ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

“عه‌لی ئاقامحه‌ممه‌دی” سه‌رۆكی گرووپی ئابووری ده‌فته‌ری عه‌لی خامنه‌یی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌مه‌ ڕایگه‌یاند: یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ دوو هه‌زار و ٢٠ گه‌ڕه‌كی ئێران دا هیچ داهاتێكیان نییه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، جیا له‌و یه‌ك ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار كه‌سه‌، پێنج ملیۆن كه‌س له‌ دۆخێكی دژواردا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن و منداڵه‌كانیان هاوكات له‌گه‌ڵ خوێندن، نان ئاوه‌ری خێزانه‌كانیانن. زۆربه‌ی منداڵه‌كان توانای به‌شدرای له‌ كۆنكوریان نییه‌ و به‌شێكی زۆریان وازیان له‌ خوێند هێناوه‌. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ناوبراو مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ وتبووی، ١٩ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ جه‌معیه‌تی ئێران له‌ ئیمكاناتی سه‌ره‌تایی وه‌كوو مه‌سكه‌ن، كار، په‌روه‌رده‌ تا ١٢ی كۆتایی، خۆراك و پۆشاك بێبه‌شن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net