به‌یانی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له ٤٩ به‌ندیخانه‌ی ئێران بۆ هه‌شتاویه‌كه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژ به سزای سێداره مانیان گرت.
به‌ندكراوانی مانگرتوو له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا ڕایانگه‌یاند: ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی له كاتی گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی بۆ زیندانی ئێڤین، پێنج به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدامی به ناوه‌كانی وه‌حید به‌نی عامریان، پویا قوبادی، بابه‌ك عه‌لیپور، ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار و محه‌ممه‌د ته‌قه‌وی بۆ زیندانی قزلحه‌سار گواستووه‌ته‌وه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانیان نێگه‌رانن. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی ئه‌منیه‌تی به ناوه‌كانی به‌به‌ك شه‌هبازی و ئومید ته‌باری موقه‌ده‌م به لێدان بۆ زیندانی قزلحه‌سار ڕاگوێزراون و به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی عامر به‌لووچزهی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای ئێعدام ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی زاهدان كراوه. ڕۆژ نییه ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم چه‌ند به‌ندكراو له سێداره نه‌دات، داوا له خه‌ڵكی ئێران ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بن.