29
به‌یانی هه‌ینی ٨ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی په‌یمانی و پڕۆژه‌یی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆڕای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌وت، ٢٢ هه‌زار كرێكار له ١١٥ شیركه‌ت له سه‌راسه‌ری ئێران په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون و هه‌ڕه‌شه و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كاریگه‌ر نه‌بووه و كرێكاران درێژه‌یان به مانگرتن داوه.كرێكارانی ناڕازی خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی جیاوازی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی په‌یمانكار، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.