34
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی پترۆشیمی هێگمه‌تانه بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پترۆشیمیه له كاتی دامه‌زراندنیه‌وه هیچ كات حه‌قده‌ستی كرێكارانی له كاتی خۆیدا نه‌داوه، ئێستا كرێكارانی ئه‌و ناونده ده‌ڵێن ماوه‌ی چه‌ند مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نج به كێشه و گرفته‌كانیان نادات.