6

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی حكومه‌تی كاتی سووریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن عه‌شیره‌ته‌كانی سووریا دژ به هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌شداری شه‌ڕ بكه‌ن.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه “مو‌سا عومه‌ر” له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی نزیك به ئه‌حمه‌د شه‌رع، به پێكهێنانی چه‌ندین شۆرای عه‌شیره‌یی، پێی ڕاگه‌یاندوون كه كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، خه‌ڵكی سووریا نین و پێویسته كۆتاییان پێ بهێندرێت. هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت، له ناوچه سنوورییه‌كانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا، ئاماده‌كارییه‌كی زۆری چه‌كدارانی حكومه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی داهاتوودا هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێبكه‌ن.