35
ماڵپه‌ڕی هێركانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خاكه‌لێوه ڕایگه‌یاند كه ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوشاری بۆ قازی په‌روه‌نده‌ی “مێهدی میرزایی”، “حافز فه‌رۆحی” و “ئارمان سدقی سابت” هێناوه تاكوو سزای قورس به‌سه‌ریاندا به‌سه‌پێنێت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، قازی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و سێ لاوه به هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر له ده‌ركردنی سزای قورس به‌سه‌ریاندا خۆی بواردووه و په‌روه‌نده‌كه‌یانی به مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ی دووباره بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ناردووه. شایانی باسه كه “مێهدی میرزایی”، “ئارمان سدقی سابت” و “حافز فه‌رۆحی” له ڕێكه‌وتی ٢٩ی به‌فرانباری ١٤٠١ به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “هه‌ڵگرتنی چه‌ك و هه‌وڵی چالاكی چه‌كدارانه دژبه ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی لاكانی ڕه‌شت كران.