“سینا یووسفی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند: “ئه‌فشین قاسمی” پارێزه‌ر و ئه‌ندامی كانوونی پارێزه‌رانی ئێران كاتژمێر پێنجی ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن كه‌سانی چه‌كدار و نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر كراوه.
“ئه‌فشین قاسمی” په‌روه‌نده‌ی زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستدرێژی سێكسی كرابووه سه‌ریان له ئه‌ستۆ گرتبوو، به‌ڵام چه‌ند جار له‌لایه‌ن كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار به دۆسیه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كرابوو. به‌پێی زانیارییه‌كان، سێ كه‌سی چه‌كدار به ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری بێ پلاك و له شوێنێكی قه‌ره‌باڵغ دا ناوبراویان به سه‌ختی بریندار كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ دابینكردنی ئه‌منیه‌تی ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی مه‌ترسیان له‌سه‌ره هیچ هه‌نگاوێكی هه‌ڵ نه‌گرتووه و ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانیان ده‌گرێت.